ئەم ئەڵقەیە زانیاری زۆر وردی تێدایە

ئەو چەکانەی دنیا وێران دەکەن.. مارو مین و گوێزە سەیرەکە

ژووری هەواڵ

ئەڵقەی ئەمڕۆی سەعاتی سفر زانیاری زۆر سەیرو نامۆی تێدایە، باسی کۆمەڵێک چەک دەکەن کە رەنگە یەکەمجار بێت لەم شەڕەدا پەنایان بۆ ببرێت.
بۆمبی ئەتۆمی ژێر زەوی، مار موشەک، چەندنی مین لە ئاسمانەوە، دەنگە تۆقێنەرەکەی ئیسرائیل، ئەمە باشێکن لەو چەکانەی عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی باسیان دەکات.
توانا نەقی پێشکەشکاری پرۆگرامی سەعاتی سفر وەڵامی زۆر سەرنجڕاکێش لە عەقید سەلام دەست دەخات، ئەڵقەیەکە دڵنیاین زۆر حەز بەبینینی دەکەن، بۆیە پێشنیارتان بۆ دەکەن ڤیدیۆکە ببین.
سەعاتی سفر تاکە پرۆگرامی شیکاری سەربازییە لە میدیای کوردیدا، لە باری ئاساییدا شەوانی سێشەممە پەخش دەکرێت، بەڵام لەوەتەی ئەم شەڕەی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران دەستی پێکردووە بەشێوەیەکی نیمچە رۆژانە بە شێوەیەکی پیشەیی باس لە رەوتی شەڕەکەو چەکەکان دەکرێت.
کارێکی باش دەکەن ئەگەر هەموو ئەڵقەکانی پرۆگرامەکە ببینن کە لەسەر یوتیوبی 964 بڵاوکراونەتەوە.

https://youtu.be/xQEfzKXXv30?si=Ki06nDlcq1sBmECb
ئەڵقەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 02.04.2026 ئەم بابەتانەی تێدایە:

– چەکە تۆقێنەرو سەرسوڕهێنەرەکان دێنە مەیدان
– وردەکاری مۆمبی ئەتۆمی ژێر زەوی
– مار موشەک.. هەم ناوەکەی و هەم کارەکەی نامۆیە
– چاندنی مین لە ئاسمانەوە.. تەکنیکە تازەکەی ئەمەریکا
– تورکیا لە سەرەوە دوژمن لە بنەوە دۆستی ئیسرائیل
– ئێران سیستەمی پاتریۆتی بۆ لەناو دەبرێت؟
– ئەو رادارەی هاوکێشەکە دەگۆڕێت
– ئەمەریکا 850 موشەکی تۆماهۆکی بەکارهێناوە
– دەنگی تۆقێنەری فڕۆکەکانی ئیسرائیل
– بیرۆکە سەیرەکەی ئەمەریکا بۆ سەربازگەکانی