"مانگانە یەک بوتڵ وەردەگرن"
لە سلێمانی بە فۆڕمی خۆراک غاز دابەش دەکرێت
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی قەیرانی غاز لە سلێمانی، بە فۆڕمی خۆراک غاز دابەش دەکرێت.
عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “فۆڕمی خۆراکەکە دەبێ نوسخەی ئەسڵی و هی ساڵی 2021 بێت، هاوڵاتی دەتوانێ هەر مانگێک بوتڵێک غاز بەو فۆڕمە وەربگرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریکارەکانیان لەناو گەڕەکەکانیش دەگەڕێن و ئەو شێوازە، لۆد و قەرەباڵغی کەم دەکاتەوە، چونکە پێشتر خەڵک هەبووە، سێ بۆ چوار بوتڵی وەرگرتووە، بەڵام ئێستا دەتوانێ تەنیا یەک بوتڵ وەربگرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری