باس باسى ئاکام هاشمە

کەرکوکییەکان دڵخۆشن؛ عێراق گەیشتە مۆندیال

964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک

دواى گەیشتنى بە مۆندیال، هاوڵاتیان و هاندەرانى هەڵبژاردەکە لە کەرکوک رژانە سەر شەقامەکان و دڵخۆشى خۆیان بە گەیشتنى شێرەکانى رافیدەین بۆ مۆندیالى 2026، دەردەبڕن.

لە کەرکوک، چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانى شارەکە بە (کورد، عەرەب و تورکمان)، رژانە سەر شەقام و هەمووان دڵخۆشى خۆیان بەو سەرکەوتنە دەردەبڕن.

ئاکام هاشمى کورد کە لە دڵى بەرگرى هەڵبژاردەى عێراقە و تواناکانى ئەو بوونە هۆى سەرکەوتنى هەڵبژاردەکە، لەسەر زمانى جەماوەرە و هەمووان باسى ئاستبەرزى دەکەن.

ئەمڕۆ، لە دوا گەڕى پاڵاوتنەکانى مۆندیالى 2026، هەڵبژاردەى نیشتمانى عێراق، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە پۆلیڤیاى بردەوە و گەیشتە مۆندیالى 2026.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

عێراق گەیشتە مۆندیال

عێراق گەیشتە مۆندیال