لە ناحیەی پێباز

تا رووباری سیروان روون دەبێتەوە ئاو بە تانکەر بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

ناحیەى پێباز (باوەنوور) لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ناچارە تاوەکو ئاوی روباری سیروان رووندەبێتەوە لەرێگەی تانکەرەوە ئاو بۆ ماڵانی ناحیەکەیان دابیندەکەن.

بەهۆی باران بارینی چەند رۆژی رابردوو ئاوی رووباری سیروان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لێڵ و شێلوو بووە بەهۆیەوە ناتواندرێت ئاوی پاک بە ماڵان بدرێت، چونکە دوێنی ئاوی ئیدارەی گەرمیان وتبووی، بەهۆی لێڵبوونەکە  فلتەرەکان ناتواندرێن کاریان پێبکرێت ئاوەکە رون خاوێن بکەنەوە.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پێباز، لە سعات 7:30 خولەکی بایانییەوە لە رێگەی تانکەرەوە دەستیان بەسەر دابەشکردنی ئاو بەسەر ماڵان و هاوڵاتیاندا کردووە و دەشڵێت، دابەش کردنەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەوکاتەی لێڵی ئاوی رووباری سیروان نامێنێت .

ئاگاداری هاوڵاتیانیشیان کردووەتەوە، بەتایبەتیش ئەو ماڵانەی ئۆتۆمبێلیان هەیە و  لە بەردەم ماڵەکانیاندایە رایدەگرن دووریان بخەنەوە بۆ ئەوەی تانکەرەکان بگەنە بەردەم ماڵەکانیان.

ناحیەی پێباز هاوکارییەکانی کۆکردەوە و رەوانەی رۆژئاوا...

ناحیەی پێباز هاوکارییەکانی کۆکردەوە و رەوانەی رۆژئاوای کوردستانی کرد