ترەمپ دیمەنی تەقینەوەکانی بڵاوکردووەتەوە
شەوی رابردوو تاران و ئەسفەهان بەچڕی بۆردومان کران
964+
شۆڕش قادری
شەوی رابردوو تاران و ئەسفەهان بەچڕی بۆردومان کران، ترەمپ دیمەنی تەقینەوەکانی بڵاوکردووەتەوە و بەرپرسانی ئێرانیش پشتڕاستیان کردووەتەوە کە هێرشەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکان بوون.
درەنگانی شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 31.3.2026 چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران و ئەسفەهان روویاندا و دوکەڵ و ئاگرێکی زۆر بە ئاسماندا بڵاوبووەوە، میدیای ئێران لەزاری جێگری فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی ئەسفەهان بڵاویکردووەتەوە کە هێرشەکان لەو شارە بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکان بووە.
بۆ یەکەمجاریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڤیدیۆی تەقینەوەکانی ئەسفەهانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاوکردووەتەوە.
دەوترێت هێرشەکان بۆ سەر کۆگایەکی بەرهەمهێنانی موشەک بووە لە ئەسفەهان بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی ئەو هێرشانە نە لەلایەن بەرپرسانی ئێران و نە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکا، بڵاونەکراوەتەوە.