"ژن، ژیان ، ئازادی لە پاریس"
نەزەند بەگیخانی بە سێ کتێب لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی جیهان
964+
پەری ساڵح
دکتۆر نەزەند بەگیخانی نووسەر و شاعیری کورد، ئەمساڵ بە سێ کتێب بەشداری لە فێستیڤاڵی کتێبی پاریس دەکات، فێستیڤاڵێک کە لە گەورەترین بۆنە رۆشنبیرییەکانی جیهانە.
ئەم فێستیڤاڵە بە هاوکاری نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بەشداری دەکات و بەرهەمدارانی کورد کە بە فەڕەنسی دەنووسن پاڵپشتی دەکات، بەگیخانیش خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و ئەکادیمییە و خەڵاتە جیهانیەکانی پێبەخشراوەتەوە.
نەزەند بەگیخانی، خەڵکی کۆیەیە و لە ساڵی 1987 وە لە فەرەنسا دەژی، خاوەنی چەندین دیوانی شیعر و کتێبی ئەکادیمییە بە کوردی، ئینگلیزی و فەرەنسی، لە زۆرینەی وڵاتان و بۆنە جیهانییەکان ستایش کراوە
کتێبەکانیش بریتین لە: دوێنێی سبەینێ، رەنگی خۆڵ، ژینابەندان: ژن ژیان ئازادی.
وردەکاری دەربارەکانی کتێبەکانی:
1. دوێنێی سبەینێ – چاپی نوێکراوی 2022، لە لایەن کۆمەڵگەی شاعیرانی فەڕەنسا.
Le Lendemain d’Hier – L’Amandier et Société des Poètes Français.
2. رەنگی خۆڵ – بە هاوکاری دلاوەر قەرەداغی و وەرگێرانی شوکور باییز، چاپی هارماتان 2011.
Couleur de Sable – L’Harmattan.
3. ژینابەندان: ژن ژیان ئازادی – بڕوانامە و ستایشێک بۆ ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی؛ بە سەرپەرشتی نەزەند بەگیخانی و نیکۆل باریێر.
Jîna-Bendan : Femme Vie Liberté – L’Harmattan.
![]()
"شانۆی کوردی بەرەو جیهانی دەچێت"