مارکۆ روبیۆ بۆ مەسرور بارزانی
سەرەخۆشیی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە و پشتیوانی بۆ هەرێم دووپات کردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵدا ئانجامداوە و پرسە و سەرەخۆشیی لێکردووە و هاوخەمی خۆشی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکانی لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تاوتوێ کراون.