وەزارەت : حاڵەتێکی کاتییە
کارەبای هەرێم کێشەی تەکنیکی تێکەوتەوە و کارەبا کەمدەبێتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژە بوونی گرفتی تەکنیکی دەکات کە بەهۆیەوە پێدانی کارەبا کەمدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە”.
ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە ئەم حاڵەتە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.