پەیامی هەیە

کەسی یەکەمی کێڵگە پەلەوەریەکان دەیەوێ دەستبەرداری پۆستەکەی بێت

964+
ئەحمەد مستەفا

وەکخۆی دەڵێ، “بەهۆی نەبوونی پشتیوانی و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کێڵگە پەلەوەریەکان” وە بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی و عەلەف سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە سلێمانی، نازم عەبدوڵا داوای دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی دەکات.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە پەیامێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.3.2026 ئاراستەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە دەڵێت، داوا لە هەموو خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەم لە قەڵادزێوە هەتا کەلار و کفری هەڵبژاردنێکی یاسای بکەن و سەرۆکێکی نوێ دیاری بکەن.

وەک خۆی دەڵێ، چونکە لە ئێستادا ماوەی سەرۆکایەتی ئەو بەسەر چووە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی رێکخراوەکان کاتی هەڵبژاردنە، وە دەڵێ، من لەماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بەبێ بەرامبەر ئەم ئەرکەم خستووەتە سەرشانم و هەرچی توانیومە کردوومە بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی نیشتیمانی کەرتی پەلەوەر.

نازم عەبدوڵا دەڵێ، جارێکی تر پەیامی خۆم ئاراستەی حکومەت دەکەم کە بێدەنگن و بەدەم داواکاری کۆمەڵەکەوە نەهاتووە، کە بەردەوام داوای دانانی لیژنەیەکی چاودێرییان کردووە بۆ دیاریکردنی نرخی مریشک و جوچک و عەلەف پێدانی سوتەمەنی و کارەبا بەنرخی پاڵپشتی.

بەهۆی نەبونی چاودێری لەسەر کارگەکانی عەلەف لەئێستادا بەردەوام نرخ بەرز دەبێتەوە نزیک بۆتەوە لە 800 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، کە پێشتر نرخی 620 هەزار دیناربووە، کە ئەوەش وادەکات لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی مریشک لەسەر هاوڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، وە ماوەی دوو مانگە زیاترە خاوەن کێگە پەلەوەرییەکان بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی عەلەف و خراپی جوچک لە زەرەردان.

لەکۆتای قسەکانیدا نازم جاف داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزووی بێنە سەرخەت بۆ دەستنیشانکردنی لیژنەی چاودێری بۆ تەواوی تێچوی بەرهەمی کەرتی پەلەوەر.

نرخی مریشک دابەزیوە و عەلەفیش بەرزبووەتەوە

نرخی مریشک دابەزیوە و عەلەفیش بەرزبووەتەوە