بۆ شەهیدبوونى شەش پێشمەرگە

ئەڵمانیا و بەریتانیا: هاوخەمى گەلى کوردستان و پێشمەرگەین

964+

وریا فەتاح

حکومەتەکانی ئەڵمانیا و بەریتانیا پرسەو سەرەخۆشی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن و هاوبەشى خەمى خەڵکى کوردستان و پێشمەرگەن.

وەزارەتى پێشمەرگە بڵاوى کردەوە کە دوو نامەى جیاوازى هەردوو حکومەتی ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)یان پێگەیشتووە و هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان بەبۆنەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی قارەمان، دەربڕیوە.

​”لە نامەکانیاندا، هەردوو وڵات وێڕای دەربڕینی خەمبارییان رێزیان لە قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگە گرت و خۆیان بە هاوبەشی خەمی گەلی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە زانی و پرسە و سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵەو کەس وکاری شەهیدان کرد “، وەزارەتى پێشمەرگە وا دەڵێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر بە مووشەکى ئێران کە دواتر سەرۆکى هەرێم وتى لە ئێرانەوە ئاراستە کراوە، بارەگایەکى پێشمەرگە لە خەلیفان بە ئامانجگیرا و تێیدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەى تریش، بریندار بوون.

"ئێران دانی بەوەدا ناوە کە بەهەڵە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە"