بنیامین ناتەنیاهۆ:
“کاتی ئەوە هاتووە سەرکردەکانی جیهان بێنە ناو بەرەی دژ بە تاران”
فەرهاد حەسەن
سەرۆک وزیرانی ئیسڕائیل هۆشداری دەداتە جیهان و دەڵێت، کاتی ئەوە هاتووە سەرکردەکانیان بێنە ناو بەرەی دژ بە تاران.
ئەم قسەیەی بنیامین ناتەنیاهۆ حکومەتی ئیسڕائیلی بە ڤیدیۆ بڵاویکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، کاتی ئەوەیە سەرکردەکانی وڵاتانی دیکە بێنە ناو هاوپەیمانییەکەیان و دەشڵێت “خۆشحاڵم کە هەندێکیان دەستیانکردووە بە جوڵە بەو ئاراستەیەدا.”
باسی لەوەشکردووە، کە ئیسرائیل و ئەمریکا پێکەوە بۆ هەموو جیهان کاردەکەن، بەڵام پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە، چونکە “هەرەسپێهێنانی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران ئامانجی سەرەکیمانە و جیهان دەبێت لەمەدا بەشدار بێت”.
ئەوەشی بۆ سەرکردەکان روونکردووەتەوە کە ئێران مووشەکێکی بالیستیکی نێوان کیشوەرییەکانیان ئاراستەی دیێگۆ گارسیا کرد، بەمەش دەردەکەوێت کە ئێستا توانای گەیشتنیان بە قووڵایی ئەوروپا هەیە و پێشتر تەقەیان لە وڵاتانی ئەوروپی کردووە، لەوانەش قوبرس و خەریکە هەمووان دەخەنە بەرچاوی خۆیان.
دووپاتی کردووەتەوە “ئیتر پێویستت بە چ بەڵگەیەک هەیە کە ئەم دەسەڵاتە کە هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات، دەبێت بوەستێنرێت”.