وریا نەبن تێى دەکەون
“وەک سەنگەر وایە”؛ چاڵێکی مەترسیدار لە رێگای سماقوڵی بۆ شۆفێران بووەتە گرفت
964+
وریا فەتاح
لە نێوان بەنداو و بازگەی ئاسایش لە رێگای سماقوڵی، چاڵێکی گەورە و قوڵ دروستبووە کە مەترسی بۆ سەر شۆفێران دروست کردووە و داوا دەکرێت هەموان لە کاتی هاتوچۆدا وریا بن.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، چاڵەکە لە نزیک “بەنداوەکە” دروستبووە، هێندە قوڵە بە “سەنگەر” دەچێت و شۆفێران بە زەحمەت و بە قورسی دەتوانن بە سەلامەتی خۆیانی لێ دەرباز بکەن.
رێگای سماقوڵی، رێگایەکی یەک ساید و پڕ لە چاڵ و چۆڵە، لە کاتێکدا رێگایەکی ستراتیژی و قەرەباڵغە و ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی بە شاری هەولێرەوە دەبەستێتەوە.