نه‌ورۆز له هه‌ولێر
“سه‌رمایه به‌س كورد له نه‌ورۆز هه‌ر ده‌بێ بێتە دەرەوە”
عه‌بدولعه‌زیز خالند
خانه‌واده‌یه‌كی كوردی رۆژئاوا له هه‌ولێر ده‌ڵێن، كورد له نه‌ورۆز هه‌ر ده‌بێت بێته‌ده‌ره‌وه.
له ژێر پردێكی شه‌قامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر، خانه‌واده‌یه‌كی كوردی رۆژئاوای كوردستان به سه‌رما و كه‌شێكی باراناوی خه‌ریكی كه‌باب برژاندنن و نه‌ورۆزیان پیرۆز كردووه.
ئه‌وان به 964یان راگه‌یاند، هه‌موو ساڵێك نه‌ورۆزی خۆیان ده‌كه‌ن و سه‌رما و باران رێگر نییه.
هه‌روه‌ها كابانی ماڵه‌كه وتی، “سه‌رمایه و بارانیشه، به‌ڵام ئێمه كورد له نه‌ورۆز هه‌ر ده‌بێت بێینه ده‌ره‌وه”.
به‌هۆی سه‌رما و بارانی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه و جه‌ژنه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌می هاوڵاتیان له هه‌ولێر بۆ سه‌یران هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا