لە سلێمانی
لەگەڵ ماڵەوماڵی هاوڵاتیان بۆ جەژنە پیرۆزە بارانێکی خۆش دایکردووە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە سلێمانی بارانێكی خۆش دایکردووە و ماڵەوماڵی هاوڵاتیانیش بۆ جەژنە پیرۆزە دەستیپێکردووە.
ئەگەرچی بارانەکە بەلێزمەیە، بەڵام هاوڵاتیان هەر دەگەڕێن و هەندێکیان چوونەتە ژێر کەپر و گوێسەبانەکان بۆ ئەوەی بارانەکە خۆش بکاتەوە و خۆ بە ماڵێکدا بکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم بێت، بارانەکە بۆ دوو سێ رۆژێ دیکەش بەردەوام دەبێت، بۆیە کەسێک زۆر حەزی لە باران و کەشی تەڕ نەبێ، ئەم نەورۆز سەیرانی بۆ ناکرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری