ئاوی زێی بچوک قوڕاو بووە

کارەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ راگیرا

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی بارانبارین و قوڕاوبوونی ئاوی زێی بچوک، کارەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ راگیرا.

پڕۆژەی ئاوی خاس لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی قەڵادزێ دەڵێت، “بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی لێڵی ئاوی زێی بچوک بۆ سەروو 1000 پڕۆژەی ئاوی خاس کارەکانی وەستێنراون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لە گەڕەکەکانی قەڵادزێ بە ئاوی عەمبارکراوی ناو کۆگاکان ئاودراون، لە ئەگەری روون نەبوونەوەی ئاوەکە، بەشەکەی تر سبەی بە ئاوی کۆگاکراوی هەڵشۆ ئاودەدرێت.

پێشتریش چەند جارێک بەهۆی قوڕاوبوونی ئاوی زێی بچوک، پڕۆژەی ئاوی خاس کارەکانی راگرتووە و دانیشتووانی قەڵادزێ بۆ ماوەیەک بێ ئاو بوون.

پڕۆژەی ئاوی خاس راگیرا و ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ بەرنادر...

پڕۆژەی ئاوی خاس راگیرا و ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ بەرنادرێتەوە

سبەی لە قەڵادزێ ئاوی ماڵان بەرنادرێتەوە

سبەی لە قەڵادزێ ئاوی ماڵان بەرنادرێتەوە