لە دهۆک

کەسێک بەتۆمەتی ئاگرتێبەردانی کۆگایەک دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

بە تۆمەتی ئاگرتێبەردان لە کۆگایەکی جلوبەرگ لەناو سەنتەری دهۆک کەسێک دەستگیر کرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی دهۆک، شەوی رابردوو تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کە ئاگر لە کۆگایەکی جلوبەرگ کەوتووەتەوە لە گەڕەکی شاخکێ لە سەنتەری بازاڕی دهۆک، دوای لێکۆلێنەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەرکەوتووە کە ئاگرەکە لە ئەنجامی یاری ئاگرین لەنزیک کۆگاکە و بەرکەوتنی پڕیشکی یارییەکان بە کۆگاکە کەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەو رووداوەوە نزیکەی 80 هەزار دۆلار زیان بە خاوەنی کۆگاکە کەوتووە، پۆلیس توانیویەتی ئەو کەسە بدۆزێتەوە کە یارییە ئاگرینەکەی ئەنجامداوە و دەستگیر کراوە.

تۆمەتبار بەپێی ماددەی 342 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

لە بازاڕى دهۆک ئاگرکەوتەوە

لە بازاڕى دهۆک ئاگرکەوتەوە

لەناوچەی گەشتیاری زاوێتەی دهۆک ئاگرکەوتەوە

لەناوچەی گەشتیاری زاوێتەی دهۆک ئاگرکەوتەوە