زاخۆ لە کەرخی بردەوە و پلەی 13ی بەرنەدا

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

یانەی زاخۆ لە یاری ئەمڕۆیدا بەسەر یانەی کەرخدا سەرکەوت و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

.ئەم یارییە کە لە یارییەکانی گەڕی 20ەمی خولی نایابی عێراق بوو، لەسەر یاریگای زاخۆ ئەنجامدرا

لە خولەکی 13ی گێمی یەکەمدا، یاریزانی زاخۆ فەرحان شوکر تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد.

هەرچەندە هەردوو یانە لە گێمی دووەمدا هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندا، بەڵام هیچ گۆڵێکی تر لە یارییەکەدا تۆمار نەکرا و زاخۆ بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوت.

ئەم سەرکەوتنە بۆ یانەی زاخۆ گرنگ بوو تاوەکو لە پلەی 13 بمێنێتەوە و پێگەکەی لە دەست نەدات.

حەیدەر عەبدولئەمیر، راهێنەری یانەی زاخۆ بە 964 ی وت، “ئەستەمبوونی یارییەکە پێشبینیکراو بوو، چونکە کەرخ لە یانە بەهێزەکانە”.

راهێنەری زاخۆ لە رێگەی 964ەوە پیرۆزبایی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ کرد و بە هۆکارێکی گرنگی سەرکەوتنەکەی زانین، چونکە بە جۆش و خرۆشییەکەیان ئاستی یاریزانانی زاخۆیان بەرز کردبووەوە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەد ئەمین