لە رۆژانی هەینی و پشووشدا پاڵەوانانی ژینگەپارێز ئیشی خۆیان دەکەن – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
هەولێری پایتەختیان خاوێن کردەوە
لە رۆژانی هەینی و پشووشدا پاڵەوانانی ژینگەپارێز ئیشی خۆیان دەکەن
964+
شۆڕش قادری
لە رۆژانی هەینی و پشووشدا پاڵەوانانی ژینگەپارێز بۆ ساتێک ناسرەون و ئازایانە شەقام و کوچە و کۆڵانەکان خاوێن دەکەنەوە.
جەژن نزیکە و رۆژانە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەسەر شەقامەکان کۆدەبێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر چەند وێنەیەکی تیمەکانیانی لەکاتی کارکردن بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئەمڕۆ هەینی 13.3.2026 سەرەڕای پشووی فەرمی و کاری رۆژانەی ژینگەپارێزانمان، بەڵام بەهۆی بازاڕکردنی هاوڵاتیان و جوڵەی کاسبکاران زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر لە سەنتەری شار و بازاڕەکان کۆببووەوە، بۆیە لەلایەن تیمەکانمان بە تەواوی خاوێنکرایەوە”.