دەنگێکى گەورە بیسترا

هێرشکرایە سەر کەمپى زەوییە سپى لە شارى کۆیە

964+

دەریا ئەحمەد- کۆیە

کەمێک لەمەوبەر، هێرشکرایە سەر کەمپى زەویە سپى لە شارى کۆیە و دەنگێکى گەورە بیسترا.

بەپێى ئەو زانیارییانەى بە پەیامنێرى 964 دراون، لەگەڵ دەنگە گەورەکە، ئاگر و دووکەڵ بەرز بووەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ لەبارەى زەرەر و زەیانەکانەوە نەدراوە.

هەرچەندە لە ماوەى رۆژانى رابردوودا، چەند جارێک هێرشکرایە سەر کەمپى ئازادى و قەڵاى دیموکرات، بەڵام ئەوە جارى یەکەمە هێرش بکرێتە سەر کەمپى زەوییە سپى.

کەمپى زەوییە سپى، کەمیێکى نیشتەجێبوونى پەنابارانى سیاسى کوردانى رۆژهەڵاتە لە شارى کۆیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هێرشکرایە سەر کامپى ئازادى لە کۆیە

هێرشکرایە سەر کامپى ئازادى لە کۆیە