سبەی لە هەولێر پرسەی بۆ دادەندرێت

تەرمی ساڵح موسلیم لە هەولێر بەرەو رۆژئاوا بەڕێکرا

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە مەراسیمێک لە بەردەم پزیشکی دادی هەولێر تەرمی سداسەتمەداری ناوداری رۆژئاوای کوردستان بەرەو رۆژئاوا بەڕێکراو و وەکو باسدەکرێت سبەینێ لە هەولێریش پرسەی بح دادەندرێت.

بەشدار حەسەن، پارێزەرە و چالاکوان بە 964 ی وت، بە پێویستیان زانیوە بە مەراسیمێک رێز لەو کەسایەتییە بگرن و بە شکۆوە تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێبکەن.

وتیشی “سبەی ئێوارەکەی لە مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی پرسەی بۆ دادەنێین”.

شەوی رابردوو ساڵح موسلیم، سیاسەتمەداری ناودار و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە گیانی کەدەستدا.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن