سەرچاوەیەکی ئەمنی وادەڵێت

ئەوەی لە گردی ریعایە بینرا هێرش نەبوو ئاگر بوو

964+

دیلان محەمەد

کەمێک لەمەوبەر، دوکەڵ لە گردی ریعایەی سلێمانی بینراو چەند کەسێک لەو دەوروبەرە بە 964یان وت گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش دەڵێ، ئاگر بووە

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ و دەنگۆکان پەیامنێری 964 لە چەند لایەکەوە هەوڵی پشت راستکردنەوەی هەواڵەکەیدا و لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت، ئەوەی لە گردی ریعایە بینرا هێرش نەبوو، بەڵکو لە گۆڕەپانی ئەو جێیە هەندێ کەلوپەلیان سوتاندووە.

ئەمە لە کاتێکدا چەند رۆژێک لەمەوبەر بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگای یوئێن لە سلێمانی و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح