دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
نیویۆرک تایمز لە بەرپرسانی ئەمریکییەوە:
ترەمپ رەنگە بیروڕای خۆی بگۆڕێ و کۆتایی جەنگ رابگەیەنێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کاربەدەستانی کۆشکی سپی رۆژی یەکشەممە هۆشدارییان دا کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت بە خێرایی هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت و سەرکەوتن لە شەڕەکەدا رابگەیەنێت.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “بەرپرسانی کۆشکی سپی هۆشدارییان داوە لەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەتوانێت لەناکاو بیروڕای بگۆڕێت و سەرکەوتن رابگەیەنێت لە هەر کاتێکدا، ئاماژەشیان بە پێداگرییەکەی لەسەر هەبوونی فەرماندەی گوێڕایەڵ کردووە، کە پێیانوایە رەنگە بەدەستهێنانی قورس بێت”.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی بە فۆکس نیوزی راگەیاندووە، “هەڵمەتی دژی ئێران وەک هەڵمەتێکی ئاسمانی دەمێنێتەوە”، پشتڕاستیکردەوە کە “سەرۆک ترەمپ بژاردەی لەشکرکێشی زەمینی رەت نەکردووەتەوە”.
بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە، “جێبەجێکردنی هێزی زەمینی بەشێک نییە لە پلانی ئێستای ترەمپ”.
نۆ رۆژە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.