کوژراو و بریندار هەیە

لە موسڵ بۆردومانی فڕۆکەیەک گڕی لە بارەگای لیوایەکی حەشدی شەعبی بەردا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

فرۆکەیەکەوە لە رێگەی بۆردومانەوە بارەگایەکی لیوای 40 حەشدی شەعبی لە ناحیەی گەیارەی باشوری پارێزگای موسڵ کردە ئامانج و بەپێی سەرچاوەکانیش کوژراو و سێ بریندار هەیە.

سەرچاوەیەک تایبەت لە میحوەری باکوری حەشدی شەعـبی بە964ـی وت، بەدیاریکراوی کاتژمێر 6:10ی ئێوارە لەلایەن فڕۆکەیەکەوە بۆردومانی بەشی چەک و تەقەمەنی لیوای 40 حەشد کراوە و بەهۆیەوە کوژراوێک و سێ برینداری لێ کەوتووەتەوە.

دەشڵێت “بارودۆخی بریندارەکان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و زیانێکی مادی زۆریش لە دوای بۆردومانەکە بەجێناوە”.

بەقسەی ئەم سەرچاوەیە، هەر لەو ساتە بۆردومانی فەوجی سێی حەشدیش کراوە و تاوەکو ئێستاش زانیاری ورد لەسەر تەواوی زیانەکان ئاشکرا بەکراوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن