تەنی نامۆ بەر کۆمەڵگەیەکی عەنکاوە کەوت
ئەو شوێنەی خێزانە هەژار و دیندارە مەسیحییەکان لێی دەژین زیانی بەرکەوتووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمشەو، کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی پاپا فڕانسیس لە عەنکاوەی سەر بە هەولێر بووە ئامانجی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنیانەی کە رووبەڕووی هەولێر کرانەوە، بەڵام بێ زیانی گینی بووە و تەنیا زیانی مادی جێهێشتووە.
کۆمەڵگەکە تایبەتە بە نیشتەجێبوونی خێزانی هەژار و کەمدەرامەت کە بە کاری دیندارییەوە خەریکن.
پەیامنێری 964 لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی تەنە نامۆکە دیمەنەکان دەگوازێتەوە و باس لەوە دەکات کە زیانەکان بەر باشێک لە کۆمەڵگەکە و هەندێک ئۆتۆمبێل کەوتووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن