دێگه‌ڵه
هێرش كرایه‌سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه
964+
ده‌ریا ئه‌حمه‌د
بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە) سۆران حەوێزی بە 964ـی وت، پێش کاتژمێر هەشتی بەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3.3.2025 بۆ جاری سێیەم هێرشکراوەتەوە سەر بارەگای فیرقەی 11 ـەی پێشمەرگەی كوردستان و درۆن بە بارەگای فیرقەکەدا تەقیوەتەوە.
وتیشی، کاتژمێر 9 جارێکی تر درۆن هاتۆتەوە هەمان شوێن، بەڵام درۆنی خۆکوژی نەبووە و کاتێک پێشمەرگەکان تەقەیان لێکردووە، گەڕاوەتەوە.
وتیشی، بەپێی ئەو زانیایریانەی پێمان دراوە تا ئێستا باسی بوونی بریندار نەکراوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ به سێ درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر قه‌زای كۆیه و كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و هاوڵاتییه‌كیش بریندار بوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا