گوندێکی قەرەداغ بە کارەبای نیشتمانی رووناک دەکرێتەوە – وێنە؛ کارەبای سلێمانی
بە زیاتر لە 152 ملیۆن دینار
گوندێکی قەرەداغ بە کارەبای نیشتمانی رووناک دەکرێتەوە
شۆڕش قادری
گوندی میرغوزار لە قەزای قەرەداغ سەربە پارێزگای سلێمانی بە کارەبای نیشتمانی رووناک دەکرێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، به بڕی زیاتر له 152 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی (8%)ـی داهاتی کارەبا، تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندی میرغوزار لە قەزای قەرەداغ.
لە پڕۆژەکەدا دوو محاویلەی 400 کەی ڤی ئەی یارمەتیدەر بۆ محاویلەی ژمارە (8) لەسەر فیدەری (265) و هەردوولاینی محاویلەی (3 + 4) دادەنرێن.
بودجەی پڕۆژەکە 152 ملیۆن و 590 هەزار دینارە و بڕیارە لە 60 رۆژدا لەلایەن کۆمپانیای هێزی تیشک جێبەجێ بکرێت.