مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات
لەبارەى ئاگربەست
مەزڵوم عەبدى وردەکارى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ ماکرۆن ئاشکرا کرد
964+
وریا فەتاح
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە ئەڵمانیا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبووەتەوە و سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنی داوە رۆڵی هەبێت لە هێورکردنەوەی دۆخی سوریا و راگرتنی شەڕ.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەر) بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، چاوی بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کەوتووە.
بەوتەی مەزڵوم عەبدی، لە کۆبوونەوەکەدا هەستی بە پابەندبوونێکی راستەوخۆ و شەخسیی ماکرۆن کردووە بۆ هەوڵدان لەپێناو “ئاگربەست و هێورکردنەوەی دۆخی سوریا”.
فەرماندەکەی هەسەدە دەڵێت، “بەرز دەڕوانینە ئەو رۆڵە کارایەی فەرەنسا و هەڵوێستە نەگۆڕەکەیان لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.
مەزڵوم عەبدی هیواخوازە فەرەنسا لەم قۆناغە هەستیارەدا بەردەوام بێت لە ڕۆڵە ئیجابییەکەی بۆ پاڵپشتی لە پاراستنی ناوچەکە و سەقامگیریی لە تەواوی خاکی سوریادا.