لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ
ئهوانهی له دهرهوهن چۆن بگهڕێنهوه كوردستان؟
توركیا ڤیزای ترانزێت دهداته هاوڵاتیانی كوردستان
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ئهو هاوڵاتییانهی له دهرهوهی كوردستان گیریان خواردووه و ناتوانن بگهڕێنهوه كوردستان.
وهزارهتهكه دهڵێت توركیا رازیی بووه ڤیزا بۆ ماوهی پێنج رۆژ بداته هاوڵاتیانی كوردستان و لهوێوه بگهڕێنهوه.
هاوكات لینكێكی بڵاوكردووهتهوه، كه پێویسته پڕی بكهنهوه و رێنماییهكان جێبهجێ بكهن.
راگهیاندراوهكهی وهزارهتی ناوخۆی كوردستان بهم جۆرهیه:
هاونیشتیمانی ئازیز، دوابەدوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە و پەککەوتنی گەشتە ئاسمانیەکان، بەمەبەستی ئەنجامدانی کارئاسانی و بەهاناوەچوونی ئەو هاونیشتیمانیانەی کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەو هاونیشتیمانیانەش کە لە ناوەوەی وڵات دەیانەویت بگەڕێنەوە شوێنی نێشتەجێبوونی خۆیان لە دەرەوەی وڵات، بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ڕاسپارد بۆ گرتنە بەری ڕێکاری پێویست بۆ ئەو بابەتە.
بۆ ئەو مەبەستە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە توانی رەزامەندی وڵاتی تورکیا بەدەست بهێنێت بۆ وەرگرتنی ڤیزای ترانزێت بۆ ماوەی پێنج رۆژ بۆ هاونیشتمانیان لەهەرشوێنێک بن لەدەرەوەی وڵات تا بتوانن بەشێوەی ترانزێت بێنە وڵاتی تورکیا و دواتر بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
بۆ سوود وەرگرتن لەو کارئاسانییه تکایە ئەو رێکارانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:-
• سەرەتا فۆڕمی ئۆنلاین پڕبکەوە بە مەبەستی هاوکاریکردنت، لە کاتی بوونی هەرپرسیارێک پەیوەندی بە هێلە گەرمەکانەوە بکە کە ئاماژەیان پێدراوە:
هێڵە گەرمەکان:
+9647508035680
+9647508035681
پلاتفۆرمەکانی (وەتسئاپ، ڤایبەر و تێلیگرام) لەسەر هێڵەکان بەردەستن.
• دوای ئاگادارکردنەوەت لە لایەن هێڵە گەرمەکانەوە سەردانی نزیکترین نێردە دیبلۆماسییەکانی وڵاتی تورکیا (کۆنسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی وڵاتی تورکیا) بکەن لەو وڵاتانەی کە تێدا گیرتان خواردووە، بەڕێزتان ڤیزەی ترانزێتی (5) رۆژتان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی تورکیا، دواتر بە ڕێگەی ووشکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
• بۆ سوود وەرگرتن لەو کارئاسانیە، پێویستە ئەو تیکتەی کە پێی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی تورکیا لە ڕێگەی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییە تورکیەکان ببڕدرێت و جیاوازی ناکات بۆ هەر فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا بێت.
هاونیشتمانی ئازیز تکایە لەو خاڵانەی خوارەوە دڵنیا ببەوە:
• دڵنیا ببەوە لەوەی کە تیکتەکەت بڕیبێت بەر لە چوونت بۆ کۆنسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزا، چونکە مەرجە تیکتەکەت لە هێڵێکی تورکی بێت تاوەکو سوود لەو کارئاسانییە وەربگری.
• دڵنیاببەوە لە رەچاوکردنی ماوەی پێویست لە نێوان بڕینی تیکت و وەرگرتنی ڤیزا، چونکە ڤیزاکە تەنیا بۆ (5) رۆژە.
• پێویستە ئەو کەسانەی کە داواکاری وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتی تورکیا دەکەن، ناویان لە لیستی قەدەغەکراوانی ئەو وڵاتە نەبێت و هیچ پێشینەیێکی نایاساییان لەو وڵاتە لەسەر نەبێت.
• ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەت، پاسپۆرتی دۆمۆنیکا یاخود هەر پاسپۆرتێکی ترە، پێویستە پاسپۆرتە عێراقیەکەت لەگەڵ خۆت ببەی بۆ نێردە دیبلۆماسییەکان، تاوەکو سوودمەند بیت لەو کارئاسانییە. چونکە ئەو کارئاسانییە تەنها بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقیە.
بۆ زانینی بەڕێزتان ئەو کارئاسانییە کاتییە و تەنیا تاوەکو کردنەوەی ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
تکایە لە بوونی هەر کێشەیەک هێڵە گەرمەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەکاربهێنە و لە کاتی گەیشتنتان بۆ خاڵی سنووری ابراهیم خلیل، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی تیمە تایبەتەکانەوە کارئاسانی تەواوتان بۆ دەکات.
ئەو هاوڵاتیانەش کە لەو ناوچانەن کە بە وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی تورکیا کێشەکانیان چارەسەر نابێت، دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە و تاوەکو هەر هاونیشتمانیەک مابێت، ناوەستین و بەردەوام دهبین.
![]()
وەزارەتی ناوخۆ دەنگۆی دابەشکردنی تابلۆی نوێى تەکسی رەتدەکاتەوە