"ئەڵێی سارۆخەکە بەر بازاڕی ئێمە کەوتووە"

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بازاڕی جلی کوردییان سست کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەرییەکی راستەوخۆیان لەسەر بازاڕی جلی کوردی کوردستان دروست کردووە، بەتایبەت لە سلێمانی کە ساڵانە لەم وەرزەدا لە لووتکەی گەرموگوڕیدا دەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی “دڵەڕاوکێی شەڕەوە” کڕیارێکی کەمی تێدا ماوە.

قەیسەر ئەنوەر، کە دوکاندارێکی جلی کوردییە لە سلێمانی، بۆ 964 وتی، ساڵانی رابردوو لەم کاتانەدا بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە بازاڕ ئەوەندە قەرەباڵغ بوو “بەرنەدەکەوت”، ئەمساڵیش چاوەڕوانییەکی زۆر هەبوو چونکە جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزان لە یەک کاتدا بوون و دەبوایە هاوڵاتییان زۆرتر لە جاران روو لە کڕینی جلی کوردی بکەن، بەڵام پێچەوانەکەی روویدا.

وتیشی، تەنیا رۆژێک پێش دەستپێکردنی گرژییەکان بازاڕ باش بوو، بەڵام رۆژی دوای ئەوە جوڵە بەتەواوی وەستا و دەڵێت “ئەڵێی ساروخەکە نراوە بە بازاڕەکەی ئێمەوە”، سەرەڕای ئەوەی تەنیا 15 رۆژی بۆ جەژنی رەمەزان ماوە، بەڵام بەهۆی کاریگەرییە دەروونییەکانی شەڕ و تێکچوونی دۆخی ناوچەکە، رێژەی مشتەری بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

ژنان خۆیان بۆ جەژنی رەمەزان و نەورۆز جلی کوردییان کردو...

ژنان خۆیان بۆ جەژنی رەمەزان و نەورۆز جلی کوردییان کردووەتە ترێند