لە هەولێری پایتەخت

خێزانێک لەناو مەسعەدی باڵەخانەیەک رزگار کران

شۆڕش قادری

لە هەولێر خێزانێک لەناو مەسعەدی باڵەخانەیەک گیریانخوارد، تیمەکانی بەرگری شارستانی بەهانایانەوە چوون و رزگاریان کردن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ڤیدیۆی کاتی رزگارکردنی ئەو خێزانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ دووشەممە 2.3.2026 خێزانێک کە پێکهاتبوون لە باوکێک و سێ منداڵ، لەناو بەرزکەرەوەی کلینیکی (چارەسەری سروشتی گۆڵدن ) گيريانخواردووە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تيمێکی رزگارکردنی بەڕێوەبەرايەتییەکە چوونەتە شوێنەکە و توانیوایە هەر سێ کەسەکە بەسەلامەت ببەنەدەرەوە.