هەر مسقاڵێک 18 هەزار دیناری چووەسەر

شەڕ ئاگری لە زێڕ بەردا؛ عەیار 18 ملیۆنێکی تێپەڕاند

964+

شۆڕش قادری

شەڕ ئاگری لە زێڕ بەردا و هەر ئۆنسەیەک بۆ پێنج هەزار و 390 دۆلار بەرزبووەوە، هەر مسقاڵێک زیاتر لە 18 هەزار دیناری چووەسەر و عەیار 18ـش ملیۆنێکی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 2.3.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە پێنج هەزار و 390 دۆلار دیاریکراوە  و نرخی دۆلاریش لەسەر 155 هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە ملیۆنێک و 228 هەزار دینار لە بازاڕەکانی کوردستان مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە ملیۆنێک و 210 هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کراوە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 228 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 173 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە ملیۆنێک و پێنج هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

لە رەمەزاندا ژن بێنە و پێنج مسقاڵ زێڕ وەک هاوکاری وەرگر...

لە رەمەزاندا ژن بێنە و پێنج مسقاڵ زێڕ وەک هاوکاری وەرگرە

نرخى زێڕى عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 110 هەزارە

نرخى زێڕى عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 110 هەزارە