باسى دۆخەکە دەکات

24 کاتژمێر بوو بێ سۆراغ بوو؛ بەسۆز تۆفیق گەیشتەوە سلێمانى

964+
دیلان محەمەد جەزا- سلیمانى

بەسۆز تۆفیق، خانمە میدیاکاری ناسراوی سلێمانی، دوای 24 کاتژمێر بێسەروشوێنبوونی لە تاران، بەیانی ئەمڕۆ بە سەلامەتی گەیشتەوە شاری سلێمانی و وردەکاریی ئەو دۆخە مەترسیدارەی گێڕایەوە کە بەسەری هاتووە.

بەسۆز کە خوێندکاری دکتۆرایە لە تاران، بڕیار بوو دوێنێ شەممە بگەڕێتەوە، بەڵام لە نیوەڕۆوە پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی پچڕا. ڤینۆسی خوشکی پێشتر بە 964ی راگەیاندبوو کە بەسۆز لە یەکێک لە تێرمیناڵەکانی تاران چاوەڕێی ئۆتۆمبێل بووە، بەڵام بێسۆراغ بووە.

بەسۆز ئەم بەیانییە گەیشتەوە سلێمانى و بەمشێوەیە بۆ 964 دوا،”لە تێرمیناڵ تەنیا توانیم بە ماڵەوە بڵێم کە لەوێم، ئیتر دوای ئەوە ئینتەرنێت بە تەواوی بڕدرا و پەیوەندی نەما.”
بەسۆز دەڵێت دۆخی تاران زۆر ناسەقامگیر بوو، تاکسی دەست نەدەکەوت و هێڵەکانی پاس بۆ دەرەوەی تاران بە تەواوی وەستابوون، ئەوە جگە لەوەى نرخ چەند قات بەرز ببوەوە.

ئەو خانمە میدیاکارە ئاماژە بەوە دەکات کە لە رێگەی ناسیاوێکەوە توانیویانە لە تاران بچنە دەرەوە و بگەنە کرماشان، لەوێشەوە بۆ مەریوان و دواتر لە دەروازەی پەروێزخانەوە هاتوونەتەوە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆ، بەسۆز تۆفیق گەیشتەوە ناو خێزانەکەی لە سلێمانی و دۆخی تەندروستی جێگیرە، بەڵام وەکخۆى دەڵێت: هیلاک و ماندووم، ترسمان هەبوو نەمان دەزانى چى روودەدات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەبێ ئامادەبوونى هونەرمەندان؛ هونەرمەندێک سپاردەى خا...

بەبێ ئامادەبوونى هونەرمەندان؛ هونەرمەندێک سپاردەى خاککرا