فەرەیدوون وەلى

بەبێ ئامادەبوونى هونەرمەندان؛ هونەرمەندێک سپاردەى خاککرا

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

دواى ئەوەى ئەمڕۆ هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری کورد فەرەیدون وەلی کۆچی دوایی کرد، کەمێک لەمەوبەر سپاردەى خاککرا.
جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی سلێمانی بە 964ـی وت، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14.2.2026 هونەرمەند فەرەیدون وەلی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە”.
فەرەیدون وەلی ماوەیەک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لەسەر جێگا کەوتبوو و دوایین چاوپێکەوتنیشی لەگەڵ 964 بوو.
لە مەراسیمى بەخاکسپاردنەکەى کە لە گۆڕستانى نوێى سلێمانى سپاردەکرا، ژمارەى هونەرمەندانى بەشدار لە پەنجەکانى دەستێک تێنەدەپەڕین.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح