مووشەکی ئێرانی
مووشه‌ك به‌ڕێوه‌ن
هێرشی ئێران دەستی پێ‌کرد
964+
ژووری هه‌واڵ
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، کەمێک لەمەوبەر چەند موشەکێک بە ئاڕاستەی ئێران هەڵدراون، داوا لە خەڵکی ئیسرائیل دەکات هەرکاتێک گوێیان لە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە بوو زوو بچنە حەشارگەکان.
هه‌روه‌ها کەناڵی 12ی ئیسرائیل ده‌ڵێت: لە حەیفا و چەند ناوچەیەکی باکووری ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دراوە و ئەو ناوچانە دەکرێنە ئامانج
کەناڵی 12 هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هێرشەکەی سەر ئێران هەر ئەو رۆژە بڕیاری لێدراوە کە ناتەنیاهۆ چووە واشنتن و لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە.
پێش میدیای ئیسرائیل، ده‌زگای سەدا و سیمای ئێران وتی: چاوەڕێی گورزێکی زۆر گەورەو کەمەرشکێن بن بۆ سەر ئیسرائیل.
هێشتا وه‌ڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام میدیاكانی ئیسرائیل هه‌رزوو بڵاویانكرده‌وه، قوتابخانه‌كان له ئیسرائیل داخراون و داوا له هاوڵاتیان كراوه له ماڵ نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
ئه‌م به‌یانییه ئیسرائیل هێرشی مووشه‌كیی كرده سه‌ر تاران و چه‌ند شارێكی دیكه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئێران و شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكردووه.