ژماره‌یه‌ك كونسوڵی وڵاتان له بازاڕی هه‌ولێر پیاسه‌یان كرد
شه‌وی رابردوو
ژماره‌یه‌ك كونسوڵ و نێرده‌ی دیپلۆماسیی وڵاتان له بازاڕی هه‌ولێر پیاسه‌یان كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ژماره‌یه‌ك له کونسڵ و نێردە دپیلۆماسییەکانی وڵاتان له هه‌ولێر، به یاوه‌ری پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شه‌وی رابردوو پیاسەیەکی شەوانی رەمەزانی قەڵاتی هەولێر و بازاری هەولێریان كرد و بەسەریانکردنەوە.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو 27.2.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری نێردە و کونسڵەکانی وڵاتانی بیانی سەردانی قەڵاتی هەولێر و بازاڕ و قاوەخانەی کولتووری مەچکۆیان کرد و بەشداری خۆشییەکانی شەوانی مانگی رەمەزانی هاوڵاتیانیان کرد”.
له وێنه‌كانی ئه‌و گه‌شته ده‌رده‌كه‌وێت، نێرده‌ی وڵاتان و كونسڵهكان خۆشحاڵن و خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ی چای و قاوه و تاقیكردنه‌وه‌ی جامانه‌ی كوردیین، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر و كه‌شێكی خۆش به‌سه‌رده‌به‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه كونسڵ و نێرده دیپلۆماسییه‌كان له هه‌ولێر سه‌ردانی ناوبازاڕ و سه‌ر قه‌ڵا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تێكه‌ڵی خه‌ڵكی هه‌ولێر و دابونهریتهكان بن.