لەسەر رێگای پردێ – دوبز ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا

تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێک لە هەولێر بەخاکسپێردران

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

تەرمی ئەو پێنج کەسەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەکەیان لەسەر رێگای نێوان پردێ – دوبز وەرگەڕا و گیانیان لەدەستدا، گەڕێندرایەوە هەولێر و لە گۆڕستانی فیردەوس بەخاکسپێردران.

گۆران کەریم کەسوکاری کۆچکردووان بە 964ـی وت، “خەزوورم و کوڕێک و دوو کچی لەگەڵ برازای خەزوورم لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو کەسانە ویستوویانە بچنە مەزرعەکەیان لە گوندی سمایل ئاوا، کاتژمێر 2:10 خولەک بەرامبەر گوندی قەیباشی لە سنووری دوبز، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و تووشی ئەو رووداوە بوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کارەسات لە رێگاى دوبز - پردێ؛ خێزانێکى پێنج کەسى گیانیا...

کارەسات لە رێگاى دوبز - پردێ؛ خێزانێکى پێنج کەسى گیانیان لەدەستدا