نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
ئەمڕۆ چی روودەدات؟
نرخی نەوت بەرزبووەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.2.2026 نرخی نەوت بەرزبووەوە لە بازاڕی جیهانی و لە بەرزترین ئاستی لە ماوەی حەوت مانگدا نزیکبووەوە.
ئەم بەرزبووەنەوەیە لەکاتێکدایە وەبەرهێنەران هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە کردووە کە ئایا دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەتوانێت ململانێی سەربازی دوور بخاتەوە، كە بە پێچەوانەوە شەڕ وادەكات دابینكردن و گواستنەوەی نەوت زۆر قورس بێت، بەڵام حاڵی حازر دەستکەوتەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمی کۆگاکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا سنووردار بوون.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کە 27 سەنت بە رێژەی 0.3% بەرزبووەتەوە، نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە رێژەی 23 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 0.4% و گەیشتە 65.65 دۆلار.
دنیا ئەمڕۆ چاوەڕێی دانوستانی ئێران و ئەمریكایە لەسەر پرسی ئەتۆمیی ئێران، ئەنجامی دانوستانەكان بە شێوەیەكی گەورە كاریگەری بەسەر نرخی نەوت هەیە.