یەزن مەشعان جبوری
بابەتەكە چییە؟
یەزنی كوڕی مەشعان جبوری دەستگیر كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەسایەتیی سیاسیی ناودار و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق مەشعان جبوری رایگەیاند، هێزێكی ئەمنی لە بەغدا هەڵیانكوتاوە سەر ماڵی یەزنی كوڕی و دەستگیریان كردووە.
مەشعان جبوری لە تۆڕی ئێكس پۆستی كردووە و نووسیویەتی، هێزێكی تایبەتی ئەمنی بەسەر ماڵی یەزنی كوڕیان داداوە و دەستگیریان كردووە و بەرەو شوێنێكی نادیاریان بردووە.
بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، دەستگیركردنی یەزن بە بڕیاری دادوەرە و پەیوەندی بە بڕەپارەی 41 ملیار دینارەوە هەیە و تۆمەتی ئەوەی دراوەتەپاڵ، كە “خۆنمایشکردن بە فەرمانبەرێکی حکومی بۆ دەستوەردان لە بەڕێوەبردنی ئەرکێکی خزمەتگوزاری گشتی بەبێ مۆڵەت یان مۆڵەتی یاسایی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی سوودی دارایی و وەرگرتنی بڕی 41 ملیار دینار، بەپێی بڕگەکانی بڕیارنامەی 160ی ساڵی 1982ی هەموارکراو”.