دیمەنی یەکێک لەو پاسانەی قوتابیان دەگوازێتەوە... گرافیک؛ 964+
لە سلێمانی
لەناو پاسی قوتابیان و خوێندکاران سیستمی GPS دادەنرێت
964+
شۆڕش قادری
بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا سیستمی GPS لەناو پاسی گواستنەوەی قوتابیان و خوێندکاران لە سلێمانی دابنرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25.2.2026 کۆبوونەوەیەک بەئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێوەبەرانی بەشی یاسا و خزمەتگوزاری و پلاندانانی پەروردەیی و لێپرسراوی گرێبەستە گشتیەکان و نوێنەری بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاسایش و گواستنەوە و گەیاندن و سەندیکای شۆفێران و پەروردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لەگەڵ، نوێنەری کۆمپانیای سایبەرگەیت تایبەت بە دانانی GPS لە هۆیەکانی گواستنەوەی قوتابیان و خوێندکاران، لە سنوری هەردوو بەڕێوبەرێتی پەروردەی رۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون کراوە و نوێنەری کۆمپانیای سایبەرگەیت روونکردنەوەی داوە لە سەر دانانی سیستمی GPS لەناو هۆیەکانی گواستنەوەی قوتابیان و خوێندکاران، راوسەرنج و تێبینییەکان خراونەتەڕوو، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو پڕۆژەیە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.