"به‌ بڕیاری دادگا"

ئاسایشی سلێمانی بە سەدان کیلۆ ماددەی هۆشبەری لەناوبرد

964+

دیلان محه‌مه‌دجه‌زا

ئه‌مڕۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان – سلێمانی له‌ چالاكییه‌كدا سه‌دان كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ناوبرد.

په‌یامنێری 964 بانگهێشتی چالاكییه‌كه‌ كرابوو، دیمه‌ن و وێنه‌كانی له‌ناوبردنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی تۆمار كرد.

عه‌قید كارزان شێركۆ وته‌بێژی ئاسایشی هه‌رێم – سلێمانی به‌ 964ی راگه‌یاند، ئه‌و ماددانه‌ به‌ بڕیاری دادگا له‌ناوده‌برێت و بڕیاری كۆتاییان وه‌رگرتووه‌.

وتیشی، كاره‌كه‌ به‌ پرۆسه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ له‌ 184 دۆسیه‌دا بوون.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئاسایشی سلێمانی به‌ 964ی داوه‌، ئه‌و ماددانه‌ی له‌ناوبراون، ئه‌مانه‌ن:

كریستاڵ 410  کیلۆ و 408  گرام و 750 ملی گرام
تلیاک 35 کیلۆ و 987 گرام و 250 ملی گرام
حەشیش 29 کیلۆ و 62 گرام و 400 ملی گرام
ڕوەکی حەشیش 3 کیلۆ و 488 گرام
مەریوانا 3 کیلۆ و 340 گرام
هێرۆین 1 کیلۆ و 14 گرام و 96 ملی گرام
گەپتاگۆن 180 کیلۆ و 690 گرام دەکاتە 1,602,457 دەنکە حەب
تۆوی شادانە 32 کیلۆ و 300 گرام
ماس 85 گرام
تۆوی خەشخاش 25 گرام
تراماڵ 50,143 دەنکە حەب
حەبی هۆشبەری جۆراو جۆر 314,790 دەنکە حەب
ماددەی میسادۆن 401 دەنکە حەب
ماددەی شل 4 دەبە و 2 قوتو ئەسید
جگەرەی حەشیش 61 جگەرە
جیوەی کالیفۆرنیۆم 104 گرام و 680 ملی گرام
دەرزی ئیمنۆ هۆرۆ 107 دەرزیجیوەی کالیفۆرنیۆم 104 گرام و 680 ملی گرام

دەرزی ئیمنۆ هۆرۆ 107 دەرزی

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كوردستان ده‌یه‌وێت به‌هێزتر رووبه‌ڕووی مادده‌ی هۆش...

كوردستان ده‌یه‌وێت به‌هێزتر رووبه‌ڕووی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببێته‌وه‌