"سوجدەی شوکرم برد"

بەبێ مامۆستای تایبەت چوارەمی هەرێم بووە

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بەبێ مامۆستای تایبەت و خولی بەهێزکردن چوارەمی سەر ئاستی هەرێمە و دەڵێت: “تەنیا بە پشتبەستن بە قوتابخانەکەم و هاندانی دایک و باوکم گەشتمە ئەم ئاستە”

شیکار ئەبوبەکر بۆ 964 رایگەیاند؛ راستەوخۆ سوجدەی شوکرم برد کاتێک نمرەکەم وەرگرتەوە و لە خۆشیدا دەگریام، رۆژانە بەپێی زۆری و کەمی بابەتەکان سەعیم دەکرد 4 تا 8 کاتژمێر، مۆبایلەکەشم بەکاردەهێنا بۆ پەیوەندی لەگەڵ مامۆستایانی قوتابخانەکەم، تەنیا لە کیمیا و عەرەبیدا نمرەی تەواوم نەهێناوە و لە بەشی پزیشکی گشتی دەخوێنم تا خزمەتی دایک و باوکم بکەم.

لەلایەکی دیکەوە، مامۆستای قوتابخانەکەی شیکار شانازی خۆی بەم سەرکەوتنە دەربڕی و رایگەیاند کە هۆکاری ئەم ئەنجامە بۆ پلانی وردی پەروەردەیی قوتابخانەکە و لێهاتوویی شیکار دەگەڕێتەوە، و بەڵێنی دا کە لە ساڵانی داهاتوودا بەهۆی ئەم بەرنامە تۆکمەیەوە خوێندکاری زیاتر نمرەی بەرز بەدەستبهێنن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح