زووتر له واده‌ی خۆی
جووتسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان كرایه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا جووتسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان كرایه‌وه و سه‌رۆكی حكومه‌تیش رایگه‌یاند، جووتسایده‌كه ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24.2.2026 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی، به فه‌رمی رێگه‌ی جووتسایدی هه‌ولێر- گۆمه‌سپان كرایه‌وه، كه رێگایه‌كی سه‌ره‌كییه و هه‌ولێر به زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له وته‌یه‌كدا سوپاسی كۆمپانیای جێبه‌جێكار و ئه‌ندازیار و كرێكارانی كرد، كه پێش واده‌ی دیاریكراو توانیویانه پڕۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی، داوا ده‌كه‌ین هاوڵاتیان رێنماییه‌كانی هاتوچۆ جێبه‌جێ بكه‌ن و خۆیان و هاوڵاتیانی دیكه له رووداوه‌كان بپارێزن و چێژ له رێگاكه وه‌ربگرن، به تایبه‌تی كه‌وا وه‌رزی به‌هار نزیكه و ناوچه‌كه‌ش گه‌شتیارییه.
رێگاكه 16 كیلۆمه‌تره و دووسایده و ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان به شه‌قڵاوه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه، جگه له‌وه‌ی چه‌ند پرد و ئۆڤه‌ری تێدایه، له لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی هێمنه‌وه جێبه‌جێكراوه.
پێشتر پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه له كۆتایی 2026 پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام زووتر له واده‌ی خۆیدا به رووی هاوڵاتیاندا كرایه‌وه.