لە مۆندیال
دێ وەرنێ، وەرنێ وەرنێ؛ سپید لە ژێرەوە گۆڵى کرد
شڤار قادر
هەمووان چاویان لەسەر یارى کۆتایى مۆندیال و بەرزکردنەوەى جامەکە بوو لەلایەن ئیسپانیاوە، بەڵام لەو نێوەندەدا سپید گۆڵى خۆى تۆمار کرد و بە لایڤەکەى یوتوب کە لە ناو یاریگاى مێتلایڤ کردیەوە 56 ملیۆن بینەرى هەبوو.
کەناڵى “بێن سپۆرت” بە لەشکرێک کارمەند و تەکنیکارى گەورەوە پەخشى فرى لە یوتوب بۆ یارییەکەى ئیسپانیا و ئەرجەنتین کردەوە، بەڵام سپیدى یوتەبەر بە کامێرایەکى سادەوە لە یوتوب لایڤى کردەوە و 56 ملیۆن بینەرى هەبوو، لە کاتێکدا بێن سپۆرت تەنیا 25 ملیۆن بینەر هەبوو.
هەر ئەوەشنا، بەهۆى لایڤەکەیەوە سپید 1 ملیۆن سەبسکرایبى بۆ یۆوتوبەکەى زیاد کرد.
جا هەر لە ناو لایڤەکەى سپید، هاندەرێکى کورد بە ئاڵایەکى کوردستان هاوار بۆ سپید دەکات و ئەویش بە گۆرانى “دێ وەرنێ، وەرنێ وەرنێ” وەڵامى دەداتەوە.
بەمەش سپید یەکێک لە براوەکانى مۆندیال بوو و بەبێ ئەوەى قاچ لە تۆپ بدات، گۆڵى خۆى کرد