سلێمانی

 دانیشتوانی گەڕەکی راپەڕین 26 ساڵە چاوەڕێی دروستکردنی باخچەیەکن

ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

ماوەی 26 ساڵە پارچە زەوییەک لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی بۆ باخچە تەرخانکراوە، بەڵام تا ئێستا بە بەتاڵی ماوەتەوە و هیچ دارێکی لێ نەڕوێندراوە.
پارچە زەوییەکە دەکەوێتە نزیک مزگەوتی گەورەی گەڕەکی راپەڕین، هەرچەندە ماوەیەکە چاڵ بۆ ناشتنی دارەکان لێدراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ نەمامێکی بۆ نەهاتووە.
فاروق عەزیز، دانیشتوویەکی ئەو گەڕەکەیە بە964ی وت، “داوا لە شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەو پارکەمان بۆ دروست بکەن و کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکەن.”
وتیشی، “ئەگەر حکومەت خۆی نایەت، با لانیكەم هاوکاریی خەڵکی گەڕەک بکات بۆ ئەوەی بە هەموومانەوە زەوییەکە سەوز بکەین و بیکەین بە باخچە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح