عێراق به‌ره‌و كوێ؟

مالیكی: ناكشێمه‌وه‌ و تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بم

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەرۆکی هاوپەیماندی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی، پابەندبوونی خۆی بە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ده‌ربڕێ و ره‌تیكرده‌وه‌ خۆی بكێشێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا به‌ روونی پێیان وتووه‌ قبوڵكراو نیت.

مالیكی دوو رۆژه‌ پۆست و لێدوانی زۆر بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش  رایگەیاند، “بە هیچ شێوەیەک نیازم نییە بکشێمەوە”.

جەختی لە رێزگرتنی خۆی بۆ سەروەری و ئیرادەی دەوڵەت کردەوە و روونیکردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر کاندیدکردنی ئه‌و رێککەوتوون و تا کۆتایی له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.

نوری مالیكی كه‌ پێشتر دوو خول سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌، سەبارەت بە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک، دانی بە بوونی فشاری ئەمەریکادا نا، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە داوای سنووردارکردنی چەک لە دەوڵەت و یەکخستنی فەرماندەیی سەربازی لە بنەڕەتدا داخوازییەکی عێراقییە.

ئەو داوای خۆی دووپاتکردەوە بۆ یەک سوپا لە ژێر فەرماندەیی ناوەندیدا، بەبێ ئەوەی چەندین پێکهاتەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک هەبێت.

هاوکات بەڵێنی دا ڕێگری لە هەر هێرشێک بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بکات، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی باڵیۆزخانەکان و بەرژەوەندییە فەرمییەکانی عێراق دووپاتکردەوە.

نوری مالیکی: تاکە رێگە بۆ چاره‌سه‌رى دۆلار رێککەوتنە ...

نوری مالیکی: تاکە رێگە بۆ چاره‌سه‌رى دۆلار رێککەوتنە لەگەڵ ئەمریکا

مالیکی بۆ فرانس پرێس قسه‌ی كردووه‌ و ده‌ڵێت، “بە هیچ شێوەیەک نیازم نییە بکشێمەوە، چونکە رێز لە دەوڵەتەكه‌م دەگرم، کەس مافی ئەوەی نییە پێت بڵێت فڵان كه‌س هه‌ڵبژێرن و فڵان هه‌ڵمه‌بژێرن.

ئاماژەی بەوەش دا، چوارچێوەی هەماهەنگی، کە گەورەترین هاوپه‌یمانییه‌ له‌ پەرلەمان، لەسەر کاندیدکردنی ئه‌و رێککەوتوون، “بۆیە لەبەر رێزگرتن لە پێگه‌كه‌  ناکشێمەوە، زۆرجار ئەمەم راگەیاندووە، کشانەوە نابێت و تا کۆتاییش بەردەوام دەبم لەو کارە”.

سەبارەت بە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک، وتی، “بەڵێ، فشار لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە هەیە، چەندین پەیامیش هاتووه‌، کە لەم دواییانەدا لەسەر داواکارییەکانی پەیوەست بە دەوڵەت یەکلایی بووەتەوە”.

نوری مالیكی، كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وە، له‌ درێژەی قسەکانیدا وتی: لە واقیعدا ئەمریکا هیچ شتێکی نوێی نەخستووه‌تەڕوو، ئەمانە داواکاریی ئێمەن، ئێمە دەمانەوێت چەک بە تایبەتی لە دەستی دەوڵەتدا بێت، هەروەها دەمانەوێت هێزێکی سەربازیی ناوەندی بێت.

مالیکی جەختی لەوە کردەوە، رێگە بە هیچ قەوارەیەکی تر نادەین هیچ وڵاتێک بکاتە ئامانج کە ئامادەیی دیپلۆماسی هەبێت یان هەر باڵیۆزخانەیەکی هەبێت لە عێراقدا.

ئه‌و لێدوان و قسانه‌ی مالیكی له‌ كاتێكدایه‌، پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ روونی رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مریكا هه‌موو هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق راده‌گرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی دەست لە کاندیدکردنی مالیکی هەڵناگ...

چوارچێوەی هەماهەنگی دەست لە کاندیدکردنی مالیکی هەڵناگرێت