ترەمپ چاوەڕێی گەڕی سێیەمی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران دەكات
گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی ئەتۆمی
رەنگە دوادەرفەت بێت: پێنجشەممە ئێران و ئەمریكا كۆدەبنەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئەمڕۆ ئاشكرای كرد، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو گەڕی سێیەمی دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەڕێوەدەچێت.
ئەو بەرپرسە بە ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ئەمریكی راگەیاند، “دانوستانەکان لەگەڵ ئێران رۆژی پێنجشەممە لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت”.
ئەم هەواڵە لەلایەن وەزیری دەرەوەی عومانیشەوە پشتڕاستکرایەوە، کە لە تویتێکدا نووسیویەتی “خۆشحاڵم بەوەی پشتڕاستی دەکەمەوە کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پێنجشەممەی داهاتوو لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەوڵێکی ئەرێنی بۆ پێشکەوتنی زیاتر بەرەو گەیشتن بە رێککەوتنێک”.
لای خۆیەوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەری زۆرە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا لە ژنێڤ کۆببێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ واشنتۆن هێشتا لەبەردەستدایە.
لە كاتێكی زووتری ئەمڕۆدا، بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاکسیۆسی راگەیاندبوو، دانوستانکارانی ئەمریکا ئامادەن بۆ ئەنجامدانی “گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئێران لە رۆژی هەینی لە ژنێڤ”، بە مەرجێک واشنتۆن پێشنیارێکی وردی ئێرانی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پێ بگات.
بەڵام دواجار وەك راگەیاندراوە، كۆبوونەوەی ئەمجارە پێنجشەممە دەكرێت.
ئەو بەرپرسە روونیشیکردەوە ئیدارەی ئەمریکا چاوەڕوانی پێشنیاری ئێرانە، نێردراوەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، پێشنیاریان بۆ ترەمپ کردووە پێش ئەوەی فەرمانی جەنگ بدات، دەرفەتێک بە دیپلۆماسی بدات، پلانیان هەیە لە 27ی شوباتدا لە ژنێڤ بن ئەگەر پێشنیاری ئێران لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بگات.
ئێران و ئهمریكا
ئهمڕۆ راپۆرتێكی گرنگ بڵاودهبێتهوه
گفتوگۆیهكانی ئێران و ئهمریكا نرخی نهوتی دابهزاند
كوردستان و جیهان
له هاملتۆنهوه بۆ واشنتن...گرنگترین رووداوهكانی چهند كاتژمێری رابردوو
ئێران دهڵێت "گهیشتینه لێكتێگهیشتن"
گهڕی دووهمی دانوستانهكانی ئێران و ئهمریكا كۆتایی هات
ئهمه چۆنه؟