نه‌خشه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا
7.1 پله
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ناراوه‌كانی مالیزیای هه‌ژاند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌پێی زانیاریی میدیا جیهانییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به پله‌ی 7.1 به پێوه‌ری رێخته‌ر، كه‌ناراوه‌كانی مالیزیای هه‌ژاند.
تۆڕی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه زنجیره‌یه و دوای مالیزیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه له بۆرنیۆی داوه، كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهانه و ده‌كه‌وێته نێوان مالیزیا و ئیندۆنیسیا و برۆنای، پله‌كه‌شی 6.8 بووه، پاشان بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتووه‌ته تایله‌ند و به پله‌ی 6.5 له‌وێشی داوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی مالیزی له تۆڕی ئێكس بڵاویانكرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مالیزیا مه‌ترسی تسۆنامی دروست نه‌كردووه.
نوێکرایەوە 8:26
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی مالیزیا له باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه نووسیویه‌تی: بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئاوەکانی دەرەوەی شارەکە روویدا لە کاتژمێر 12:57 بەیانی رۆژی دووشەممە (23ی شوبات – به كاتی مالیزیا)
گوڕی بوومەلەرزەکە 6.8 لە کۆئۆردینیاتی 7.0 پلەی باکوور، قووڵاییەکەی 678 کیلۆمه‌تر و دەکەوێتە 49 كیلۆمه‌تر لە رۆژئاوای کودات.
لە سەرانسەری کەنارەکانی رۆژئاوای سەباح و لە چەند ناوچەیەکی شاری ساراواکی مالیزیا هەست بە بوومەلەرزەكه کراوه، وەزارەتی کەشناسیی مالیزیا بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆخەکە.