"هەموو دەم لەگەڵیانم و پاڵپشتییانم"
دایکێک وەک قەڵا لە پشتی کچە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی وەستاوە
964+
رێباز خدر- هەولێر
دایکێک وەک قەڵا لە پشتی کچە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی وەستاوە و دەڵێت، نامەوێت لە ماڵەوە بن و هەر خەمێ بخۆن.
دوو خوشکی لێهاتوو دەستڕەنگین کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و یەکیان کەم بیستە و ئەوی ترییان نابیستە بە هاوکاری دایکییان کارێکیییان بۆ خۆیان داناوە لەرێگای دروستکردنی ئێکسسواراتی خانمان و کڕیاریان لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستانیش هەیە.
شنۆ عەزیز بۆ مایکی 964 وتی، نرخەکانمان لە هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و گرانترینیان 30 هەزارە، دایکم و خوشکەکەم هاوکاریم دەکەن، خەڵکیش ئەگەر بە کڕینی پارچەیەکی بچوکیش بێت پشتیوانیمان دەکەن.
گەلاوێژ خان کە دایکی ئەو دوو کچە دەستڕەنگینەیە دەڵێت، نامەوێ کچەکانم لەماڵەوە بن و خەم بخۆن و هەر دانیشن، بۆ هەموو جێگایەک لەگەڵیانم و هاوکارییانم دەبم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح