لە دۆسیەکانی "ئیپستین" تێوەگڵاوە

پۆلیس شازادەی پێشووی بەریتانیای دەستگیرکرد

964+

ئەحمەد مستەفا

شازادەی پێشوو “ئەندرۆ” برای شا چارڵزی سێیه‌م لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیرکرا، ئەوەش بە تۆمەتی تاوان لە جێبەجێکردنی ئەرکە فەرمییەکانیدا، لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی ئیپستین.

به‌پێی میدیاكانی به‌ریتانیا ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی هاوچەرخی بنەماڵەی شاهانەدا، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە بە فەرمی دەستگیربکرێت.

شا چارڵزی سێیەم لە بەیاننامەیەکدا، نیگەرانییەکی زۆری دەربارەی دەستگیرکردنی براکەی دەربڕیوە و پشتیوانی و هاوسۆزی تەواوی خۆی بۆ سه‌روه‌ری یاسا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەریتانیا هەیە و دەڵی، دەبێت دادپەروەری رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.

رۆژنامەی “زە سەن”ی به‌ریتانی یەکەم لایه‌نی میدیایی بوو کە وێنەی شازاده‌ی بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلەکان پیشان دەدەن کە پێدەچێت پۆلیس بن لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی شاهانە لە شاری ساندرنگهام لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، لەو کاتەوەی کە شا چارلزی سێیه‌م داوای لێکردبوو قەڵای ویندسۆر بەجێبهێڵێت.

بەشی یەكەمی بەڵگەنامەكانی كەیسی جێفری ئیپستن بڵاوكران...

بەشی یەكەمی بەڵگەنامەكانی كەیسی جێفری ئیپستن بڵاوكرانەوە

70 په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لۆردانی بەریتانیا داوای پ...

70 په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لۆردانی بەریتانیا داوای پاراستنی رۆژئاوای کوردستان ده‌كه‌ن