ماستی مەسڵەحە هەیە
لە شارەزوور بۆ ماستی کوردی مەگەڕێن
964+
بڕوا مەجید
هەر لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان لە شارەزوور ئەزمەی ماستی کوردی دروستبووە و خاوەن دوکانێکیش دەڵێت، ماستی کوردی نەماوە و ئەوەی ماوە ماستی مەسڵەحەیە واتە ئێرانی و تورکی.پەیامنێری 964 چووەتە ناو مارکێتێکی ناسراوی قەزاکە و نیشانی دەدات کە هیچ ماستێکی کوردی لەناو ساردکەرەوەکە نەماوە و دەڵێت، لە کاتژمێر 9ـی شەوەوە ماستی کوردی نەماوە.
بەپێی قسەی خاوەن دوکان ماستی کوردی زیاتر خواستی لەسەرە، بە تایبەت لە رەمەزان و یەک سەتڵی بچوک نرخی هەزار و 500 دینارە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح